riklam

لە شۆفێری تەكسییەوە بۆ كۆشكی سەرۆكایەتی

جیهان 09:35 AM - 2021-12-13

دوای 30 ساڵ ڤلادیمیر پۆتین سەرۆك كۆماری روسیا نهێنییەكی ژیانی خۆی دەدركێنێت و باس لەوە دەكات كە كاتی خۆی شۆفێر تەكسی بووە.

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆك كۆماری روسیا ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند: ساڵی 1991 كە یەكێتی سۆڤییەتی پێشوو لێكهەڵوەشایەوە، باری ئابووری ئەوەندە خراپ بووە كە ناچار بووە ماوەیەك شۆفێری تەكسی بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بژیت. 

پۆتین باسی لەوە كردووە كە داڕمانی یەكێتی سۆڤییەتی پێشوو بە ئەندازەیەك باری ئابووری وڵاتی تێكدابوو كە گرانی گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆی و هەر ئەمەش وای كردبوو كە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆی پیشەی دووەم هەڵبژێرێت و ببێتە شۆفێری تەكسی.

پۆتین ڕۆژی 7 مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 1952 لە سن پترزبۆرگ لە روسیا لەدایكبووە و چەندین ساڵ ئەفسەری دەزگای هەواڵگری یەكێتی سۆڤییەتی پێشوو بووە و لەساڵی 1998 تا ئێستا دەسەڵاتداری روسیایە و خاوەنی دوو كچە بە ناوەكانی ماریا و كاترینا و وەرزشكارێكی باش و ئەسپسوارێکی كارامە و فڕۆكەوانێكی لێهاتووە. 

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket