}

ته‌مه‌نی 72 ساڵه‌ به‌ حه‌وت ساڵ زیندانیكردن سزادرا

جیهان 04:36 PM - 2021-12-04

سزای 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دایكێكی كوردی 72 ساڵدا سه‌پێنرا و 51 چالاكوانی ژنی به‌ندكراوی ھه‌ده‌په‌ش به‌ بیانوی وتنی گۆرانی كوردی سزادران.

ھه‌شته‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئامه‌د، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ ڕێكخستنی قه‌ده‌غه‌كراو، سزای 7 ساڵ و 7 مانگ زیندانی به‌سه‌ر "مه‌قبوله‌ ئوزبه‌ك" سه‌پاند كه‌ ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن 72 ساڵه‌.

مه‌قبوله‌ ئوزبه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌)، 29ی حوزه‌یرانی 2020 ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، له‌ 5ی ئه‌یلولی 2020 ئازادكرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket