riklam

قەرەتەپە.. داعش پەلاماری سوپای عیراق دەدات

کوردستان 10:28 PM - 2021-12-03

ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لەنزیك گوندی كەشكۆڵی سەربەناحیەی قەرەتەپە پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان دا.
داعش كامێرای حەراری سوپای عیراق لە ناحیەی قەرەتەپە تێكدەشكێنێت
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان _ بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ  رایگەیاند: شەڕ لە نێوان سوپای عیراق و تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و داعش لە گوندی كەشكەوڵی ناحیەی قەرەتەپە كامێرای حەراری سوپای عیراقی تێكشكاندووە.
وتیشی:  لەسێ لاوە داعش ھێرشی كردۆتە سەر سوپای عێراق لەناوچەی قەرەتەپە.
 سەرچاوەیەكی ئەمنی لەسوپای عیراق  لەو بارەیەوە بۆ PUKmedia  وتی:  هێزەكانی سوپای عیراق تیرۆرستانی داعشیان ناچار بەهەڵاتن كردوەو هیچ زیانێكی گیانی لەریزەكانی سوپا نیە.
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket