riklam

فەرەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران کۆدەبێتەوە

جیهان 05:30 PM - 2021-11-29

چوار ڕۆژ دوای خنکانی 27 کۆچبەر کە زۆربەیان کوردبوون  لە  دەریایی  باکوری نێوان فەرەنساو بەریتانیا ، لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕۆژی شەممە 27 ی نۆڤەمبەر  کۆبونەوەیەک بەڕێوەچو  لە ناوچەی ( پاد وکاڵێ ) کە ئەکەوێتە سەر رۆخی  دەریایی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا  ، مەبەست لەم کۆبونەوەیە  دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەشبوو  بۆ ڕێگاگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لە لایەک و ئاشکراکردن و دەستگیریکردنی تۆڕە قاچاخچیەکان لەسەر ئەو کەناری دەرییایە  لەلایەکی ترەوە.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ، گیرالد دەرمانن  و وەزیری کارووباری کۆچبەران و پەناهەندانی  ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵاندا  و هەروەها بە بەشدار بونی  کۆمیسێری  ئەورووپا بۆ کارووباری   ناخۆ  و بەڕێوەبەری  ئاژانسی  پۆلیسی ئەورووپا  بۆ چاودێری  سنورەکان  ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون  ، جگە  لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا  کە  فەرەنسا بانگەشەی نەکردبوو .

لەم کۆبونەوەیەدا  زنجیرەیەک  پێشنیار بۆ چارەسەری  کۆچبەران  و پەڕینەوەیان  بۆ بەریتانیا  تاوتوێکرا .

کێشەی کۆچبەران و هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا  لە ساڵی 2018 وە دەستیپێکردووە ، بەڵام  ئەم ساڵ کێشەکان  تەقیەوە  و ڕۆژبەڕۆژ  ژمارەی کۆچبەران لە هەڵکشاندایە  بۆ پەڕینەوە  ، تا ئێستا  26 هەزار  کۆچبەر گەیشتونەتە  بەریتانیا .

وەزیری ناوخۆی  فەرەنسا ، ڕایگەیاند (  تەوەری گرنگی ئەم کۆبوونەوەیە هەوڵ و تێکۆشانمانە دژی  ئەو قاچاخچیانەیە کە لەسەر سنورەکانمان  یاریئەکەن ) هەروەها  ووتی ( کێشەکە کێشەی ئەورووپا و بەریتانیایە ، دیاردەی کۆچبەران و هەوڵی پەڕینەوەیان لە  هەڵکشاندایە ، بەتایبەتی لەو کاتەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەورووپا  چۆتەدەرەوە  ) 

لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشی  بەشداربوانی ئەو کۆبونەوەیە  بۆ ڕاگرتنی  پەڕینەوە  لە دەریایی باکور بۆ بەریتانیا و بە مەبەستی  هەوڵی هاوبەش  بۆ دەستگیرکردنی  تۆڕی قاچاخچیەکان  و  دووبارەنەبونەوەی  کارەساتی خنکاندن ،، برێتیبوون لەم خاڵانەی خوارەوە،، 

یەکەم /لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە ،  1 ی  کانوونی یەکەمەوە ، ئاژانسی  پاسەوانی  سنورەکانی ئەورووپا  ، فرۆکەیەک  بەکارئەهێنێت  بۆ چاودێری  کەناریدەریاکانی  سنوری  نێوان بەریتانیا و فەرەنسا  ، ئەم فرۆکەیە  بەشەو بەڕۆژ و بە  بەردەوامی  دەستبەکار دەبێت  ، بۆ ئاشکراکردنی  تۆڕی  قاچاخچیەکان  لە  پەڕینەوەی  کۆچبەراندا .

 دووهەم / هەموو بەشداربوان  لەسەر ئەوە هاوبیربون  کە هەوڵەکان بەردەوام بێت بۆ پتەوکردنی هاوکاری  و هەمەئاهەنگی لەگەڵ  بەریتانیا ، هەرچەندە  بەریتانیا لەو کۆبونەوەیەدا  بەشدار نەبوو  بەڵام  وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند  کە ئامادەیە  لەگەڵ  وەزیری ناوخۆی  بەریتانیدا گفتوگۆبکات  سەبارەت بە دۆزینەوەی  چارەسەرێک  بۆ کێشەی  پەڕینەوەی کۆچبەران و چاودێری و ئاشکراکردنی  تۆڕی قاچاخچیەکان  لەسەر کەناری دەریای  نێوانیان .

سێهەم /  تێکڕای بەشداری بوان  هاوبیربوون لە  پتەوکردنی هەوڵەکانیان  بۆ دۆزینەوەی ئەو قاچاخچیانەی  لەسەر رۆخی دەریای  باکوور بەردەوامن بە دەستبڕینی کۆچبەران  و یاریکردن بە ژیانی پیاو و  ژن و مناڵەوە و رێگای مەرگیان بۆ دائەڕێژن .

چوارهەم /  گرنگی  پەیوەندی و هەمەئاهەنگی  هێزی پۆلیس و دەزگا زانیاریەکان  بە مەبەستی کاری هاوبەش و بەهێزکردنی  پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردنی  زانیاری  هاوبەش بۆ رێگاگرتن لە قاچاخچیەکان .

پەیوەندی  نێوان بەریتانیا و فەرەنسا 

ماوەیەکە  پەیوەندی  نێوان فەرەنسا و بەریتانیا  تێکچووە و لەدوای  ڕووداوی  خنکانی ئەو 27 کۆچبەرەش ، پەیوەندیان  تابێت زیاتر ئاڵۆزتر ئەبێت .

بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی فەرەنسا  بۆی نیە ڕێگا لە کۆچبەران بگرێت  گەر ئارەزویان بێت بچنە ووڵاتێکی تر ، بەهەمان شێوە  فەرەنسا بۆی نیە ڕێگا لە کۆچبەران بگرێت بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا  ، هەروەها  بەریتانیاش  یاسا ڕێگای پێنادات  کە کۆچبەران  بگەڕێنێتەوە  بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون ، کێشەکان لێرەوە دەستپێئەکات ، ئەوەی کە فەڕەنسای  نیگەران کردوە ئەوەیە  کە سەرۆک  وەزیرانی بەریتانیا  لە  تۆڕی تییوتەری تایبەتی    خۆیدا ڕایگەیاندوە ، ( کاتێک ئێمە کۆچبەران وەرناگرین و ئەیان گەڕینینەوە ، ئەبێت فەرەنسا وەریانگرێت ) ئەم  راگەیاندنەی بۆریس جۆنسۆن  بوە هۆی نیگەرانی  سەرۆک ئیمانیول ماکرۆن  ، لە وەڵامێکدا  بۆ جۆنسۆن ووتی ،  ئەو مێتۆدەی بۆریس جۆنسۆن  میتۆدێکی نا لێپرسیارییەتیە،   هەروەها  وەزیری  ناخۆش  لەلایخۆیەوە  رایگەیاند کە تووشی  نایومێدی بوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی  بەریتانیا .

لەندەنیش لای خۆیەوە لەماوەی دووڕۆژی  ڕابوردوەوە   لەهەوڵی  هێوردکردنەوەی  گرژیەکانن لەگەڵ پاریسدا ، بۆریس جۆنسۆن  لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەڵێت ( بەریتانیا  هەموو ئەو هەوڵانەی فەرەنسا  پێئەزانێت ، بەڵام  ئەم کێشەو  بەرەوڕوبونەوەیە هاوبەشە لە نێوانماندا  ) هەروەها وەزیری  ناخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە  بە نیازە  کۆبونەوەیەک لەگەڵ  وەزیرە هاوپیشەکانی  ئەورووپادا رێکبخات لە هەفتەی داهاتوودا  ، هەروەها ڕایگەیاند کە  خنکانی ئەو 27 کۆچبەرە  ناچارمان ئەکات کە  پێکەوە  کاربکەین و پێکەوە  هەوڵی چارەسەرێکی هاوبەشبین  ، وەزیری تەندروستی  بەریتانیاش  لە ڕاگەیاندێکیدا ئەڵێت ،، لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی  گلەیی و توانجگرتین لە یەکتری ، مناڵان لەدەریاکانماندا  ئەخنکێن .

ڕۆژی شەممەی ڕابووردو ، جێگری سەرۆکی  کۆمیسییونی ئەورووپا ،مارگەریتیز سشیناس دوای گەڕانەوەی  لە لەندەن  ،، پێی وایە  کە  بەریتانیا  بڕیاڕی  چونەدەرەوەی  لە یەکیەتی ئەورووپا داوە ، هەر  ئەوانیش  پێویستە بڕیاڕی  چۆنیەتی خۆ سازکردن  بدات  بۆ کۆنتڕۆڵی سنورەکانی ، هەروەها  ووتی ،،گەر بەبیرمبێت دروشمی سەرەکی  بەریتانیا لەکاتی  هەوڵەکانی  بۆ دەرچوون لە  یەکییەتی ئەورووپا ئەوە بوو کە  ( ئێمە خۆمان کۆنتڕۆڵی خۆمان وەرئەگرینەوە ) 

کێشەی بەریتانیا و فەرەنسا ، ماوەی نزیکەی 2 مانگە  تێكچوە ، سەرەتا کێشەی   ڕاوەماسی  نێوان ڕاوکەرانی هەردوولابوو کە تائێستا کەمێک  هێووربۆتەوە  ، پاشان کێشەی  کۆچبەرانیش  ئەوەندەیتر کێشەکانی ئاڵۆزتر کردوە  ، بەتایبەتی دوای خنکانی  ئەو 27 کۆچبەرە لە  پێش چواڕۆژی ڕابوردوودا .

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا  


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket