riklam

50 رۆژه‌ عیراق بێ ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانانه‌

عیراق 05:55 PM - 2021-11-27

له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 10ی10 و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌كاتی ئێستا عیراق له‌بۆشایی چاودێری و یاسادانه‌، ئه‌ندامێكی خولی چواره‌میش پێیوایه‌ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ ده‌رده‌چێت ناده‌ستوری ونایاساییه‌.

ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند؛ دوای له‌ 7ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ئێستا عیراق كه‌وتۆته‌ بۆشایی ده‌ستوری و یاسایی.

وتیشی: هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان حكومه‌تی فیدراڵ به‌بێ هیچ چاودێریه‌ك و به‌دواداچونێكی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسادانان كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دا. بۆیه‌  ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ ده‌رده‌چێت ناده‌ستوری و نایاساییه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق پێشیوابوو: به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادان هه‌ندێك ئامانجی خۆیان بهێننه‌دی.

ئاره‌زوو مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك دیار نییه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدراڵ و یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می نوێنه‌ران، به‌ڵام پێویسته‌ په‌له‌بكرێت له‌ كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه‌ كه‌ وڵات له‌ بۆشایی یاسایی و چاودێریدا تێده‌په‌ڕی.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدولڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket