جێگری پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی فه‌ره‌نسا كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 03:16 PM - 2021-11-26
له میانه‌ی سه‌ردانه ڕه‌سمییه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، جێگری پارێزگاری سلێمانی خاتوو له‌یلا عومه‌ر به ئاماده‌بوونی د. داره‌وان حاجی حامید لێپرسراوی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌نته‌ری فه‌ڕه‌نسی-كوردی چاویان كه‌وت به Najat Vallaud-Belkacem وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیالیست.
له‌و دانیشتنه‌دا خاتوو له‌یلا عومه‌ر به ژماره‌و داتا زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به بواری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی ڕوون كرده‌وه. ھه‌روه‌ھا له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری تری گرنگ گفتوگۆیان كرد.
یه‌كه‌میان ڕۆڵی ژنان له‌به‌ره‌و پێشچوونی شاره‌كه‌و كاریگه‌ری ژنان له كایه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا كه ھاوشانی پیاوان تێده‌كۆشن بۆ پێشخستنی پارێزگاكه.
له دووه‌م ته‌وه‌ردا باسیان له سیستمی په‌روه‌رده كرد، به‌و پێ یه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا سیستمێكی ھاوچه‌رخ و پێشكه‌وتووتره به به‌راورد به ووڵاتانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی داوای له نه‌جات فلود بلكاسم وه‌زیری پێشووی فه‌ڕه‌نسا كرد ھاوكاریان بێت له به‌ره‌و پێشچوون و باش كردنی سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن و كردنه‌وه‌ی خول و ڕاھێنان بۆ مامۆستایان به گشتی.
له‌به‌رامبه‌ردا Najat Vallaud-Belkacem وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا خۆشحاڵی و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی له ھه‌موو جۆره ھاوكارییه‌ك. سوپاس و ستایشی ھه‌وڵه‌كانی جێگری پارێزگاری سلێمانی كرد و ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد خۆشحاڵ ئه‌بێت له پشتیوانی كردنی سیستمی په‌روه‌رده له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڕێز جێگری پارێزگار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگھێشتی به‌ڕێزیانی كرد بۆ ھه‌رێمی كوردستان له ساڵی داھاتوودا بۆ به‌ستن و كردنه‌وه‌ی چه‌ند كۆڕ‌و سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده بانگھێشتنامه‌كه‌ی قبوڵ كرد، ھه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا به‌رنامه‌و پلانی ھاتنییان پشت ڕاست كرایه‌وه.
دواتریش به گفتوگۆیه‌كی دۆستانه كۆتایی به دانیشتنه‌كه ھات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25