riklam

دوو هەزار كتێب لە كتێبخانەی پیرەمەگروندا سووتاون

کوردستان 09:27 AM - 2021-11-25

سووتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون لەلایەن بەشێك لەخۆپیشاندەرانەوە، بووە هۆی سووتانی زیاتر لە دوو هەزار كتیب و گۆڤاری كتێبخانەكە.

بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێك لەهاووڵاتیانی ناحیەی پیرەمەگرون ئێوارەی دوێنێ 24-11-2021، پێنج فەرمانگەی حكومی كە پێكهاتوون لە، كتێبخانەی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی پیرەمەگرون، بنكەی هاتوچۆ، فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، سەنتەری چالاكی منداڵانی پیرەمەگرون، لەلایەن خۆپیشاندەرانی پیرەمەگرونەوە سووتێنران و دواتر لەلایەن خەڵكی خۆبەخش و بەڕێوەبەر و كارمەندانی كتێبخانەكەوە، كتێبەكان گواسترانەوە و زیانەكانیشی بە سووتانی زیاتر لە دوو هەزار كتیب خەمڵێنراوە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket