riklam

سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

کوردستان 06:49 PM - 2021-11-22

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت: سەبەتەی سێێەمی دابەشكردنی خۆراك

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٢-١١-٢٠٢١ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە ڕایگەیاند :سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم  لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەروەها لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت.

جێگەی باسە بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج وفاسۆلیاو زەیت وشەکرو نیسک یان نۆک ودۆشاو).

لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاوڵاتیانەوە، کە هەر ئەندامی خێزانێک (٩) نۆ کیلۆ ئارد وەردەگرێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket