}

وێنه‌.. چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی جیهانی شه‌كره‌ له‌ قه‌ڵادزێ

تەندروستی 07:42 PM - 2021-11-20

له‌هه‌فته‌ی جیهانی شه‌كره‌، چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی له‌شاری قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌چوو.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-11-2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی گروپی پشتیوانی ته‌ندروستی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی ڕانیه‌، به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی جیهانی شه‌كره‌، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.

 ته‌ها محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م چالاكییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌شاری قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆنه‌ی هه‌فته‌ یادی رۆژی جیهان نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌یه‌، كه‌ تێیدا ( پشكنینی شه‌كره‌، گرتنی په‌ستانی خوێن، پله‌ی گه‌رمی، هۆشیاری ده‌رباره‌ی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا )ی له‌خۆگرتووه‌، هاوكات پڕۆشه‌رێكی تایبه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ دروستكرابوو، به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شكرا، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتریان هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌.

PUKmedia ئاراس ره‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket