riklam

نانی پیرۆز لەدهۆك نمایش دەكرێت

ئەدەب و هونەر 09:36 AM - 2021-11-18

بەڵگە فیلمی (نانی پیرۆز) لە دەرهێنانی دەرهێنەری كۆچكردو رەحیم زەبیحی و لە بەرهەمهێنانی تورەج ئەسڵانی لەبەشی پێشبڕكێی سینەمای كوردی لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم دهۆك نمایشدە‌كرێت.

بەڵگەفیلمی (نانی پیرۆز - نان مقدس- Holy Bread) دوایین بەرهەمی سینەماكاری كۆچكردوی كورد رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد تورەج ئەسڵانی و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی (ماد موڤی
MAAD Movie) دوای بەشداریی فێستیڤاڵە گرنگە جیهانییەكان و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی پڕ بایخ، لە نوێترین و دەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبونی تورەج ئەسڵانی بەرهەمهێنەرو ئیلاهە نەوبەخت بڵاوكەرەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە كوردییە لە دوو كاتی جیاوازدا لەوانە سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ  18ی 11ی 2021 و هەروەها لەسەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ 19ی 11ی 2021  لەهۆڵی سینەمایی ناوەندی (دهۆك مۆڵ) لەبەشی پێشبڕكێی (سینەمای كوردی) لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك نمایش دە‌كرێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك كە بە یادی یەڵماز گۆنای دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كانی فەِەنسا (1982) و بەمەبەستی پردێكی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە كوردەكان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆركانی دنیا دامەزراوە.

هەشتەمین خولی بەنمایشی 94 فیلم لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەچوارچێوەی فیلمە بڵندە سینەماییەكان، كورتە فیلم و بەڵگەفیلمەكان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی پێشبڕكێی (سینەمای جیهان)، بەشی پێشبڕكێی سینەمای كوردی، بەشی روانینێك بە سینەمای جیهان، بەشی پانۆڕامای سینەمای كوردی، بەشی نمایشی تایبەت و  لەرۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی كۆنگرەی زانكۆی دهۆك و هەروەها لەهۆڵە سینەماییەكانی ناوەندی (دهۆك مۆڵ) لە شاری دهۆك لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
نانی پیرۆ  لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی (پێشبڕكێی سەرەكی) بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (دینی ئەمڕۆ- Religion Today) لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی ئەم رووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت. بیست و چوارەمین خولی ئەم رووداوە هونەرییە بە نمایشی فیلمە سینەماییەكان، بەڵگەفیلم و كورتە فیلمەكانی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەڕۆژانی 22 تا 29ی سێپتەمبەری 2021 لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket