}

مه‌كته‌بی سیاسی بۆ یه‌كێتی ژنان: شێلگیرانه‌ داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌ ڕه‌واكانی ژنان بوون

کوردستان 03:42 PM - 2021-11-04

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی ژنانی كوردستان-ه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌رێز / سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان

 له‌ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌تان، پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوای گه‌شه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین.
سی و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، رێكخراوه‌كه‌تان وه‌ك پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه‌ و زاده‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌، له‌سه‌رده‌ستی ژماره‌یه‌ك ژنی روناكبیر و پێشڕه‌و و پێشمه‌رگه‌ هاته‌ دامه‌زراندن، له‌و ساته‌وه‌ شێلگیرانه‌ داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌ ڕه‌واكانی ژنان بوون، له‌هه‌موو  وێستگه‌ و پێشهاتێك له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دابوون.
یه‌كێتیی ژنانی كوردستان ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیه‌وه‌ له‌هاتنه‌ مه‌یدانی ژنان و به‌شداری كاراییان له‌هه‌موو جومگه‌كانی حوكمرانیی، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش ده‌یان ژن له‌قوتابخانه‌ی یه‌كێتیی ژنان هاتوونه‌ته‌ پێش و له‌ ناوه‌ندی بڕیارو سه‌ركردایه‌تیدان، هه‌روه‌ك رێكخراوه‌كه‌تان سه‌كۆی بوێری و ئازادی و هۆشیاری بووه‌ بۆ ژنانی كوردستان.
 یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕوای نه‌گۆری به‌ خه‌بات و یه‌كسانی و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ژنان هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك رێبازی هه‌میشه‌یی و بنچینه‌یی سه‌رۆك  مام جه‌لال ده‌بینبن و له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ و رێباز بۆ پشتیوانی ئێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌م یاده‌ شكۆمه‌نه‌دا،جارێكیتر پیرۆزبایمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.

مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

2021-11-4

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket