}

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی قۆرخ ده‌كات

کوردستان 06:45 PM - 2021-10-21

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانێكی له‌باره‌ی هاورده‌كردن‌و هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ركرد‌و بڕیاریدا ڕێگه‌پێدانی هاورده‌‌و هه‌نارده‌كردن ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێت.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره‌ (8120)ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ ڕۆژی 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ده‌رچووه‌‌و ئیمزای (كه‌مال ئه‌تروشی) وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ ڕێگه‌پێدانی هاورده‌كردن‌و هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان‌و پاشماوه‌ نه‌وتییه‌كان‌و مادده‌ كیمیاویه‌كان‌و هه‌ر ڕێگه‌پێدانێكی تر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت‌و گازی نێوده‌وڵه‌تی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ته‌نها به‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌بێت، به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌ت.

قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ نرخی به‌نزین‌و نه‌وت‌و سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر هاووڵاتیان گران ده‌بێت‌و ناڕه‌زاییه‌كی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket