riklam

روونكردنەوەیەك لەنوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمەوە

کوردستان 01:19 PM - 2021-10-21

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێدوان و قسەی بۆ هیچ كەناڵ و پەیج و وێبسایتێك دابێت و ئەو دەنگۆیانەشی بەناوییەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لەڕاستییەوەو بێبنەمان و ئامانج لێی تەنها پەیداكردنی بازاڕی لایك و كۆمێنتە.

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بەناوی بەڕێز (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا)، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، لەبارەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكراوەتەو‌ە، لێرەوە بۆ رای گشتی سەرجەمی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوەو رادەگەیەنین، بەڕێز  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان قسەی بۆ هیچ كەناڵ و پەیج و وێبسایتێك نەكردوەو لێدوانیشی نەداوە.
بەڕای گشتیشی رادەگەیەنین كە بڵاوكردنەوەی دەنگۆی لەو شێوەیە لەمكات و ساتەدا، تەنها ئامانج لێی پەیداكردنی بازاڕی لایك و كۆمێنتە بۆ پەیج و كەناڵە بێ بازاڕەكانیان و چەواشەكردنی بینەرو خوێنەرو خەڵكی كوردستان، نەك خزمەتكردن بەخەڵك.
لێرەشەوە رایدەگەیەنین كە بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەر بابەتێك لێدوان و قسەی هەبووبێت بەڕوونی و بێ پەردە رایگەیاندوەو لێدوانی هەبووە، بەڵام بڵاوكردنەوەی دەنگۆی بێ بنەما لەم شێوەیە، تەنها بۆ گەرمكردنی بازاڕیانەو هیچ بنەمایەكی نیە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان  

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket