riklam

بێگەرد تاڵەبانی: ئابووری هەرێم لەڕێی كشتوكاڵەوە بەهێز بكەین

کوردستان 11:51 AM - 2021-10-20

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-10-2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان لە كاتی كردنەوەی پێشانگای پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ لەسلێمانی ڕایگەیاند: كردنەوەی ئەم پێشانگایانە زۆر گرنكە و ئەم پێشانگایە یەكێكە لە پێشانگا گەورەكانی بواری كشتوكاڵی هەرێم كە هەموو سێكتەرەكانی كشتوكاڵی لەخۆ گرتووە و ئەمە دەرگاكردنەوەیە بەڕووی سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی كە لەبواری كشتوكاڵدا كاردەكەن بەرهەمەكانی خۆیان نمایش بكەن.

وتیشی: لەم پێشانگایەدا مەجاڵی گفتوگۆ و كۆنتاكتی بەینی كۆمپانیان زیاتر دەبێت و دەرفەتێكە بۆ ئەو كۆمپانیانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەشداری پێشانگایان كردووە ئاشنا بن بە كەشوهەوا، ئاو و ئاژەڵداری و پەلەوەری كوردستان و سێكتەرەكانی كشتوكاڵ بە گشتی.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا ئێمە دەبێت بتوانین ئاستی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی خۆمان بەرەو پێش بەرین و خۆمان ببینە خاوەنی كارگەی خۆمان و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنین و بنیاتی ئابووری خۆمان بەهێز بكەین .
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket