riklam

ده‌وڵه‌تی یاسا: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌در گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی پێكبهێنین

عیراق 02:45 PM - 2021-10-17

ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت كوتله‌یه‌كی 93 كورسیمان پێكھێناوه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌در گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نین.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در بیه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ھاوپه‌یمانی پێكبھێنێت بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌یه‌ تا بتوانن گه‌وره‌ترین كوتله‌ دروست بكه‌ن و حكومه‌ت پێكبھێنن.

ده‌وڵه‌تی یاسا ھاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك دروستكردووه‌ بۆ پێكھێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كه‌  93 كورسی په‌رله‌مان پێكده‌ھێنن، به‌ڵام توانای دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییان نییه‌، كاندیدی ئه‌و ھێزانه‌ش بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داھاتوو، نوری مالیكیه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket