riklam

ته‌ندروستی فیدڕاڵ: ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌سه‌قامگیرییه‌كی رێژه‌ییدایه‌

عیراق 05:32 PM - 2021-10-16

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 دابه‌زینی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌كۆرۆنا راگه‌یاندو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك كارتی ڤاكسین یاخود پشكنینی كۆرۆنا (پی سی ئاڕ)ی هه‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د.روبا فه‌للاح ئه‌ندامی تیمی یاریده‌ده‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له‌ 5 ملیۆن هاووڵاتی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، به‌هۆی دابه‌زینی ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له‌ئێستادا دۆخی په‌تاكه‌ له‌سه‌قامگیرییه‌كی رێژه‌ییدایه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش له‌زیادبووندایه‌ ئه‌وه‌ش له‌ئاكامی به‌رده‌وامبوونی په‌رۆشی هاووڵاتییانه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسین و هه‌ڵمه‌ته‌ مه‌یدانییه‌كان له‌دامه‌زراوه‌ حكومی ناحكومییه‌كان و ماركێته‌كان و ناوچه‌ نیشته‌جێبووه‌كان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی كاره‌كانیان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێژه‌ی داواكراوو ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رگری كۆمه‌ڵگه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، ماوه‌ی نێوان دۆزی ڤاكسینه‌كان جیاوازن و ئه‌وه‌ش كه‌وتۆته‌ سه‌ر جۆری ڤاكسینه‌كه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ماوه‌كه‌ له‌ڤاكسینی سینۆفارمدا 21 رۆژه‌، به‌ڵام له‌ڤاكسینی جۆری فایزه‌ردا ده‌گاته‌ 56 رۆژ، هه‌روه‌ها ماوه‌كه‌ له‌ڤاكسینی جۆری ئه‌سترازینیكادا له‌نێوان دوو مانگ بۆ سێ مانگ ده‌بێت.

د.روبا فه‌للاح جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی نیشتمانیی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتیان و خوێندكاران كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسین یاخود پشكنینی كۆرۆنا(پی سی ئاڕ) پێبێت و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket