riklam

كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سڕییەوە

کوردستان 10:05 AM - 2021-10-13

كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكەی 10ی 10ی پەرلەمانی عیراقی لەسایتی رەسمی خۆی لابردو بڕیاریشە ئەمڕۆ جیاكردنەوەی دەی بۆ هەزاران سندوقی دەنگدان دەستپێبكات، كۆمسۆنیش دەڵێت: ئەو دەنگانەی جیاكردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێتەوە دەگاتە 6% كۆی دەنگەكانی هەموو عیراق.

حسێن بیرولی ئەندامی ئۆفیسی دیالەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە PUKmediaی راگەیاند: بەهۆی گۆڕانكاری لەئەنجامی 8 هەزارو 574 سندوق دوای جیاكردنەوەوەی دەستی، وایكردوە كە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان لە سایتی رەسمی كۆمسیۆن بسڕێتەوە.

لای خۆشیەوە نیبراس ئەبوسۆدە یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە PUKmediaی راگەیاند: كۆمسیۆن جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 161 وێستگەی نوسینگەی كەرخ دەكات كە ئەنجامەكانی بەئەلیكترۆنی رەوانە نەكراوە لەگەڵ 337 وێستگەی نوسینگەی رەسافە، ئەمەش وەك قۆناغی یەكەم.

وتیشی: داوا لەنوێنەری حزبە سیاسیەكان و كاندیدەكان و چاودێرانی نەتەوەیەكگرتوەكان و چاودێرانی ناوخۆیی و كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین ئەمڕۆ 13ی 10ی 2021 ئامادەبن بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان.

لەبارەی سڕینەوەی ئەنجامەكانیش لەسایتی كۆمسیۆن، وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاند: سڕینەوەی ئەنجامەكان بەهۆی نوێكردنەوەی ئەنجامەكان بەتایبەت دوای جیاكردنەوەی دەستی بۆ ئەو سندوقانەی دەنگدان.

هاوكات جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەداوە كە لە ناوەندی نیشتمانی جیاكردنەوەی دەستی بۆ 3 هەزارو 100 وێستگەی دەنگدان دەكرێت.

دەشڵێت: ئەو دەنگانەی جیاكردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێتەوە دەگاتە 6% كۆی دەنگەكانی هەموو عیراق و 60 هەزار دەنگ لەخۆ دەگرن و بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشبون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket