riklam

خورماتوو.. ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات

ی ن ک 08:56 PM - 2021-10-09

له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك له‌ خورماتوو جێبه‌جێده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9-10-2021، سیروان حه‌بیب ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كی خورماتوو به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی كۆماری كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆیان هه‌یه‌ و حكومه‌تی عیراقی به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆن به‌ پێی پێویست ئاوڕیان لێ ناداته‌وه‌.

وتیشی: دانشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ نزیكه‌ی 200 ماڵ ده‌بن كێشه‌كه‌یان گه‌یانده‌ مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزیان ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی بڕیاریدا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات و تێچووه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆبگرێ كه‌ نزیكه‌ی 8 هه‌شت ملیۆن دیناره‌.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket