riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان 03:37 PM - 2021-10-09

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێگری جدی ده‌بین له‌هه‌موو هه‌وڵێكی ته‌زویر.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
له‌ هه‌ندێك په‌یج و ماڵپه‌ڕ و گروپی تایبه‌تی ئاراسته‌كراوی سه‌ر به‌ ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی نووسراوێك به‌ناوی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م نووسراوه‌ ته‌زویر و دروست كراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجیه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پاك و بێگه‌ردی به‌ڕێوه‌بچێت و ڕێگری جدی له‌هه‌موو هه‌وڵێكی ته‌زویر ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ نیشانه‌ی ئیفلاسی سیاسی لایه‌نێكی دیاریكراوه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket