riklam

خاتوو شاناز: ئێمەی ژنان بەیەكەوە بەهێزترین

کوردستان 07:12 PM - 2021-10-06

تا دێت بازنەی پشتیوانییەكان لەهاوپەیمانێتی كوردستان بەرفراوانتر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-10-2021، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لەكچان و ژنانی رێكخستنەكانی یەكێتیدا كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی رایگەیاند: هەر لەڕوانگەی بۆچوونەكانی مامی گەورەوە، مامی پشتیوانی ژنان و بەدەستهێنانی مافەكانمان، ئێمە دەبێ پشت و پەنای یەكتربین.

وتیشی: زۆر كەس باسیان لەوە دەكرد ئەوەتەی من هاتوم لەگەڵ ژنان كۆنەبوومەتەوە، من دەڵێم ژنان بڕیاردەرن بۆیە دەبێ كۆتاجار لەگەڵ ژنان كۆببمەوە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی: خۆتان دەزانن بەرپرسی هەموو میحوەرەكان پیاوانن، بەڵام میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، میحوەری شاری شاران، من بەرپرسیم كەدڵنیام بەپشتیوانی ئێوە و هەمووان بەیەكەوە دەتوانین ئەم هەڵبژاردنە، ئەم ئەركە گرنگە بەجێ بگەیەنین و زۆرترین كاندیدی هاوپەیمانی سەربخەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەژنان و كچانی سلێمانی وت نابێ هیچ كەسێك لەئێوە رێگەبدات كە بایكۆتی دەنگدان بكرێت، داواشیكرد هانی خزم و كەسوكاریان بدەن تا بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بدەنە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان، هەروەك دروشمەكەمان ئەمجارە كەبەیەكەوە بەهێزترین، دەڵێین ئێمەی ژنانیش بەیەكەوە بەهێزترین پاڵپشت و پشت و پەنای یەكترین، با پێكەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

PUKmedia تایبەت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket