riklam

فەهمی بورهان بۆ مامۆستایان: ئێوە سیمبولی خەباتی مەدەنین

کوردستان 10:05 PM - 2021-10-05

ئەمڕۆو سبەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانە لە هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكیدا بۆ مامۆستایان سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان رایگەیاندووە، پێویستە بە هەموومان لەخەمی دابینكردنی ژیانێكی شایستەدابین بۆ مامۆستایان.

لە پەیامەكەیدا كە ئەمڕۆ 5ی10ی2021 بڵاویكردۆتەوە فەهمی بورهان دەڵێت، بەبۆنەی ئەو دوو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم و داوادەكەم لە خۆمان و هەموولایەنە پەیوەندیدارەكان كە ڕێزی زیاتر لە مامۆستایان بگرن و گرفتەكانیان بۆ چارەبكەن بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بژێوی ژیانی مامۆستایانەوە هەیە.

سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لە پەیامەكەیدا و لەكۆتایدا دەڵێت، ئێمە لە 10ی10 دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان، داواتان لێدەكەم بیرتان بێت هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بوو رێككەوتنی هێنایە ئاراوەو ئێستا چەند مانگێكە بەبێ لێبرین مووچەكانیان دەدرێت، هەربۆیە بۆ ئەوەی ئەو موچەیە بەمشێوە بەردەوامبێت با پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بكەین.

دووبارە پیرۆزبێت رۆژی جیهانی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایان لەهەرێمی كوردستان
براتان
 فەهمی بورهان
سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوەدیموكراتییەكان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket