}

سێ زانای بواری فیزیا بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ-ی 2021

جیهان 05:22 PM - 2021-10-05

ده‌سته‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2021 رایگه‌یاند، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سۆكۆرۆ مانابی و كلاوس هاسلمان و جۆرجیۆ پاریزی زانایانی بواری فیزیا بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021 له‌پای هاوبه‌شیه‌ دیارییه‌كانیان له‌تێگه‌یشتنمان بۆ سیستمه‌ فیزیاییه‌ ئاڵۆزه‌كان.

ئه‌كادیمیای سویدی بۆ زانسته‌كان له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندووه‌، خه‌سڵه‌تی سیستمه‌ ئاڵۆزه‌كان به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی و ئاژاوه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌و تێگه‌یشتن لێیان قورسه‌، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیش بۆ رێزگرتنه‌ له‌خه‌سڵه‌تی ئامرازه‌ نوێیه‌كان و پێشبینیكردن به‌هه‌ڵسوكه‌تی له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ندا.

جێی ئاماژه‌یه‌، سوكۆرۆ مانابی ته‌مه‌نی 90 ساڵه‌و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه‌و هه‌روه‌ها پاریزی هه‌ڵگری ره‌گه‌زمانه‌ی ئیتاڵییه‌و هاسلمانیش ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ڵگرتووه‌.

هه‌روه‌ها به‌های خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌گاته‌ 10 ملیۆن كرۆنی سویدی واتا 1ملیۆن 15 هه‌زار دۆلار.

PUKmedia ئه‌كادیمیای سویدی بۆ زانسته‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket