خاتو شاناز بۆ كچانی وەرزشكار: سەربەرزم پێتان بۆ ئاستەنگەكان كۆڵتان نەداوە
هەمەڕەنگ 10:21 PM - 2021-09-23
ئەمڕۆ 23ی ئەیلول، خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدوو دیداری جیادا، لەگەڵ گروپی چالاكییە وەرزشییەكانی ژنان و كچانی شاری سلێمانی و یانەی وەرزشی پیرەمەگرون كۆبووەوە.
لەو دیدارانەدا، خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی بەبینین و دیداری لەگەڵ وەرزشكارەكان لە بوار و جۆری جیاجیادا، وتی: جێگەی شانازییە كە ئێوەی ژنان و كچان لەم بوارە گرنگەدا توانا و لێهاتوویی خۆتان سەلماندوە و بونەتە خاوەنی چەندین نازناو و براوەی پاڵەوانێتییەكان، لێرەوە دەستخۆشیتان لێدەكەم و بەڕاستی سەربەرزم پێتان، كە سەرەڕای ئاستەنگەكان كۆڵتان نەداوە و پێتان دەڵێم پشتیوانتان دەبین و بەدواداچوون بۆ چارەسەری كێشەكانتان دەكەین.
دواتریش، خاتو شاناز، لە نزیكەوە گوێی بۆ كێشە و داواكارییەكانیان گرت، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ چارەسەری كێشە و داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە، وتیشی: لەمەولا ئیتر ئێوە بێ كەس نابن و پشت و پشتیوانتان دەبم، هەرچییەكمان لەدەست بێت بۆ پێشخستنی بەهرەكانتان و تۆماركردنی سەركەوتنی زیاتر لەسەر دەستی ئێوە و بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر بۆ خۆتان و شارەكەتان دەیكەین، ئێوەش بەردەوام بن.
هەر لەمیانەی دیدارەكەیدا لەگەڵ یانەی وەرزشی پیرەمەگرون، خاتو شاناز پیرۆزبایی لێكردن كە توانیویانە لە فوتساڵی كچان لەسەر ئاستی هەرێم پلەی نایاب بەدەستبهێنن و لەبەرامبەر ئەم سەركەوتنەشیاندا خەڵاتی تایبەتی پێدان، هانیشیدان بۆ پێشخستنی تواناكانیان و سەركەوتنی زیاتر.
لای خۆیانەوە، وەرزشكاران سوپاسگوزاری خۆیان بۆ پشتیوانی و بەدەنگەوەچوونەكانی خاتوو شاناز دەربڕی و رایانگەیاند: وەكچۆن توانیوتانە لە سێكتەر و بوارەكانی دیكەدا خزمەت پێشكەش بكەن، داواكارین لەسەر دەستی ئێوەی خەمخۆر ئاوڕی جدی لەبواری وەرزش و بەتایبەت وەرزشكارانی ژنان و كچان بدرێتەوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25