riklam

د.دارا ڕه‌شید : زۆرترین هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنین

کوردستان 05:01 PM - 2021-09-23

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 23-9-2021 به‌سه‌ر په‌رشتی دكتۆر دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای پێداچونه‌وه‌ به‌هێنانی كرێكار و كارمه‌ندانی بیانی به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بونی بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌ری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم به‌رێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌و رێنمایی و سیاسه‌تانه‌كرا كه‌ حكومه‌ت پێویسته‌ په‌یڕه‌وی بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێنان و كاركردنی كرێكار و كارمه‌ندی بیانی تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێنمایه‌كان ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ بریاری له‌سه‌ر ده‌دات.

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریاردرا ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم داتای پێویست ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی شی كردنه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ ئه‌و نیشانده‌رانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر هێنان و كاركردنی كرێكاری بیانی تا یارمه‌تیده‌ربێت بۆ هاوكاری كردنی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا. له‌به‌رامبه‌ردا به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانیان بخه‌نه‌روو و تا له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو په‌سندبكرێت و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكرێته‌وه‌.

دواتر وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند ئامانج له‌ پێكهێنانی ئه‌م لێژنه‌یه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره‌ بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێنانی كرێكاری بیانیه‌ بۆ هه‌رێم .
PUKmedia قاره‌مان جه‌وهه‌ر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket