بایدن: ئەمریكا پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراقە
عیراق 10:00 AM - 2021-09-22
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوەو سەبارەت بە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیھان گفتوگۆكرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا و رێكارەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاجیاكاندا لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پشتیوانی لە رێكخستنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق بەشێوەیەكی دادپەروەری دوور لە ساختەكاری، ھەروەھا جەختكرایەوە لەگرنگی ریشەكێشكردنی تیرۆرو توندڕەوی لە سەرتاسەری ناوچەكەدا.
ھەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە عیراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەیی و فەرهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و لەچوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا د.بەرهەم جەختی لەوەكردەوە كە عیراق كاردەكات بەئاڕاستەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە ھاوسەنگەكانی بۆ پشتیوانیكردن لەچارەسەركردنی كێشەكان و كۆتایی ھێنان بە قەیرانەكان و كەمكردنەوەی بارگرژییەكان، ھاوكات باسی لە رۆڵی گرنگی عیراق كرد بۆ ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەكەدا، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوھەو و پاراستنی ژینگە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك جۆ بایدن پێشكەوتنەكانی عیراقی بەرزنرخاند رووەو پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەكانی بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكانی ناوچەكە، ھەروەھا پشتیوانی ئەمریكای دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو بەهێزكردنی ئابووری، ھاوكات جەختیكردەوە لە پێویستی كارو ھەماھەنگی ھاوبەش لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی لە سەرجەم بوارە جیاجیاكاندا، لە پێناو بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و گەلی دۆستدا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25