riklam

یەکێتی: دڵسۆزی خەڵکی پیرەمەگرون و جافایەتی شایستەی خزمەتی زیاترە

کوردستان 05:36 PM - 2021-09-20

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی پیرەمەگرون و دۆڵی جافایەتی ڕای دەگەیەنێت کە خەڵکی سنورەکە دڵسۆزیان شایستەی خزمەتی زیاترە.

ساڵح عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە پیرەمەگرون سورداش و دۆڵی جافایەتی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کاتێک گوێ دەگرین لەهەڤاڵانی سنورەکە لەوە دەگەین کە هێشتا خەڵکی سنورەکە سەرەڕایی نیگەرانی و گرفت و کەمی خزمەت گوزاریەکان بەڵام بەپەرۆشن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی.

بۆیە هەموو گفتوگۆی نیو کۆبونەوەکانم تۆماردەکەم دەیان گەیەنمە هاوسەرۆکی یەکێتی جەنابی کاک بافڵ و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی خاتوو،شاناز و لایەنی حکومیش  جەنابی کاک قوباد  ،چونکە جگە لەمێژوی خەباتی خەڵکی سنورەکە، پەرۆشیان بۆ ڕێبازی مام ئەوەمان پێ دەڵێت کە چی تر نابیت حیزب و حکومەت ئەو وەفاداریە لەیاد بکات،

بۆیە لێرەوە وەک سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی سنوری پیرەمەگرون و سورداش و دۆڵی جافایەتی داوایی لێبوردنیان لێ دەکەم و چونکە دڵسۆزیان لەئاستی خزمەت کردن نیە بەڵام لەهەمان کاتیش داوایان لێ دەکەم هەموو تواناکانیان بخەنەگەر تا یەکێتی و تیمەکەی چ لەبەغداد چ لەهەرێم بەهێزتربێت و زیاتر دەتوانین خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین،

زۆراب مەجید لێپرسراوی کۆمیتەی پیرەمەگرون بە PUKmedia  ی ڕاگەیاند:- ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ساڵح عوسمان سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن چەند کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ تیمی حکومی و کەرتەکانی سنورەکە ئەنجامدا و پشتیوانی هەڤاڵان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان جێگەی دڵخۆشیە،

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد _ دوکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket