riklam

هەڵەبجە..فەرماندە و ئەفسەرانی پێشمەرگە پشتیوانی هاوپەیمانی دەکەن

کوردستان 07:20 PM - 2021-09-15

بە ئامادەبوونی حامید حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی ن ک و هەریەک لە سەرتیپ عەلی و شلێر غەفور ئەندامانی سەرکردایەتی ،کۆبوونەوەی فراوانی فەرماندە و ئەفسەرە سەربازیەکانی یەکێتی لە مەڵبەندی ڕێکخستنی 9شارەزوور بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکدا حامید حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی مەڵبەندی 9ی شارەزوور داوایلێکردن،ئەم ئەرکەی ئێستای یەکێتی لە چوار چێوەی لیستی هاوپەیمانیدا داوایان لێدەکات لیستەکە سەرخەن وکار بۆ هێنانەدی خەونی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان بکەن.

دواتر سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک ئاماژەی بەگرنگی هاوپەیمانیەتیەکە و پێکەوەبوونی یەکێتی و گۆڕانی کردو داوای لێکردن هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانەتیەکە چڕ بکەنەوە.

لە کۆتایشدا  چرۆ شەریف کاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی 3 سلێمانی داوایلێکردن پشتیوانی لێبکەن و بەڵێنی پێدان نوێنەرێکی ڕاستگۆ و بە ئەمەکی ئەوانبێت.

 

PUKmedia فەرحان حەمە خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket