}

هه‌ڵه‌بجه‌.. ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستیپێكرد

کوردستان 02:49 PM - 2021-09-14

به‌به‌شداری 26 هه‌زار و 636خوێندكار پڕۆسه‌ی خوێندن له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی وانه‌ له‌كیس چووه‌كان بێت.

سۆران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند:پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن له‌ مامۆستایان و خوێندكاران ده‌كه‌ین ، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 144ناوه‌ندی خۆێندن به‌ ڕووی خوێندكاران له‌ باخچه‌ بۆ ئاماده‌ییه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌شدا 4هه‌زار و 835 مامۆستا به‌شداربوون و 26هه‌زار و 636 خوێندكاریش په‌یوه‌ندیان به‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌دیاری كردوون له‌ سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و هی ساڵی ڕابردوون به‌ خوێندكاره‌كانی ده‌ڵێنه‌وه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك بۆیان.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket