عیراق.. هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌درێت
عیراق 05:58 PM - 2021-09-08
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عیراق ئیمزایان كرد له‌سه‌ر یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌شتن له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌كۆنفرانسی ئه‌نباری نێوان باوه‌ڕه ئاینیه‌كان.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عیراق و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ ئیمزایان كرد له‌سه‌ر یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌شتن كه هاوبه‌شێتی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه به‌هێزتر ده‌كات و پشتیوانی ده‌كات له گه‌ڕانه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناو عێراق. ئه‌م ڕێكه‌وتنامه سێ ساڵه‌ییه جه‌ختی كرده‌وه سه‌ر هاوكاریی نێوان لایه‌نه‌كان به‌و پشتیوانیه‌شی هه‌یه بۆ به‌رنامه‌كان و دابینكردنی ڕاوێژ و زانیاری ته‌كنیكی، هاوتا له‌گه‌ڵ پلان و سیاسه‌ته نیشتیمانیه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ سه‌قامگیریی عیراق.
ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه له‌كۆنفراسی هه‌ولێر ئیمزا كه 84 ڕابه‌ری ئاینیی پارێزگای ئه‌نباری لێ‌بوو له‌لایه‌ن وه‌زیری كۆچ و ئاواره‌كان و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگای ئه‌نباره‌وه سازكرابوو. ئه‌م كۆنفرانسه دوو ڕۆژی خایاند و سێهه‌م كۆنفرانسه كه سازكراوه بۆ ڕابه‌رانی ئاینیی پارێزگا ئازادكراوه‌كان له ده‌ستی داعش، به ئامانجی دروستكردنی سه‌كۆیه‌كی گفتوگۆی نێوان باوه‌ڕه‌كان و بنیادنانی توانستی ڕابه‌ره ئاینیه‌كان بۆ باشتركردنی ڕۆڵه‌كانیان له هاندانی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵگه و بره‌ودان به پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆ، به‌هاوبه‌شتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆ و نیشتیمانیدا.
نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، زێنه عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه و وتی "ئێمه زۆر خۆشحاڵین به واژۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌شتنه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كاندا، كه هاوبه‌شییه‌كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئاواره‌كان و كه‌سانی دۆخناسكی عێراقی بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌كانیان. كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌شێكه له‌م هه‌وڵانه، كه پشتیوانی كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی دانیمارك و ئه‌ڵمانیاوه به ئامانجی لێك نزیككردنه‌وه‌ی ڕابه‌رنی ئاینیی باوه‌ڕه جیاوازه‌كان بۆ هاندانی پێكه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی ئاشتی و پشتیوانیكردنی كه‌سانی گه‌ڕاوه و یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامیپێدراو.
وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كان، خاتوو ئیڤان فائق جه‌بروو، وتی:" هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان كارێكی گرنگه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئاشتی كۆمه‌ڵگا و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌یه و چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامیدانی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان ده‌كه‌ین.
جێگری سكرتێری گشتیی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جاسم ئه‌لحه‌لبوسی، جه‌ختی كرده‌وه و وتی " له ڕێگه‌ی ئه‌م هاوبه‌شییه‌ی نێوان به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و سكرتارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ بره‌ودان به ئاشتی و ئاسایش له ناو كۆمه‌ڵگاكانی عێراقدا."
هه‌روه‌ها پارێزگاری ئه‌نبار، عه‌لی فه‌رحان وتی " ئه‌م دیداره ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی گوته‌كانی سه‌ركرده ئاینییه‌كانی ئه‌نبار بین، سه‌رنجمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی گفتوگۆ به‌كار بهێنین بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێك كه به‌ره‌نگاری بیروبۆچوونه توندڕه‌وه‌كان بێت و هانی گوتاری ئایینی میانڕه‌و بدات."
له ساڵی 2020 دا، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عراقدا به‌رنامه‌یه‌كی پێنج ساڵه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گه‌ڕخست بۆ بره‌ودان به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزتر و ئارامترو له‌خۆگرتر له هه‌موو ناوچه‌كانی عراقدا.
PUKmedia راگه‌یاندنی یۆنامی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25