riklam

کازمی فه‌رمانێك له‌باره‌ی سه‌رژمێری دانیشتوانی عیراق ده‌رده‌كات

عیراق 07:26 PM - 2021-09-07

حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2021 ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت 3 ملیاری بۆ كه‌ربه‌لا ته‌رخان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی چله‌ی سه‌ردانی ئیمام حسێن له‌كه‌ربه‌لا.

هه‌روه‌ها نازم له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ راشیگه‌یاند: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ پێداگری كردووه‌ كه‌ تاوه‌كو كۆتا ته‌مه‌نی حكومه‌ت، پاڵپشتی له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و ئاماژه‌شیدا كه‌ حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌ به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی.

راشیگه‌یاند كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان مافی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ چی پێویسته‌ له‌دابینكردنی كارمه‌ندان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای هاوكاری بكات، ئاماژه‌شیدا، كازمی فه‌رمانیداوه‌ له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022دا بڕێك پاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دابین بكرێت.

وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ به‌وه‌زاره‌تی نیشته‌جێبوون تاوه‌كو ئیمزا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی شیرین كردنی ئاوی ده‌ریا بكات له‌به‌سڕه‌، روونیشی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌ت 3 ملیار دیناری بۆ كه‌ربه‌لا ته‌رخانكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سه‌ردانی چله‌ی ئیمام حسێن.

PUKmedia به‌دواداچوون 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket