}

ده‌وامی باخچه‌ی ساوایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 12:53 PM - 2021-09-07

بڕیاره‌ له‌ رۆژی 14-9-2021  ه‌وه‌ به‌ رێنمایی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌وامی باخچه‌ی ساوایانه‌ حكومییه‌كان بكرێنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ده‌وامی خوێندنگه‌كان له‌ رۆژی 14-9-2021 ده‌وامی باخچه‌ی ساوایانیش به‌ڕێنمایی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی: راسته‌ له‌ماوه‌ی 18 مانگی رابردوو به‌هۆی كۆرۆناوه‌ سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان به‌تایبه‌ت حكومییه‌كان داخرابوون، به‌ڵام بڕیاره‌ بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خوێندن ده‌وامیان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket