riklam

پینتاگۆن ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ له‌ باكوری سوریا ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 09:30 AM - 2021-09-03

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ھیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان ئه‌نجام ناده‌ن و كشانه‌وه‌ش له‌ سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.


جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پینتاگۆن رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان به‌ ته‌واوی كۆتایی پێھاتووه‌، پشتیوانی ھیچ ھێزێكی ناوخۆییش ناكه‌ین كه‌ به‌ره‌نگاری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ببێته‌وه‌.


له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی چۆڵكردنی سێ بنكه‌ی سه‌ربازیش له‌ ره‌ققه‌ و دێره‌زۆر و حه‌سه‌كه‌ له‌ سوریا جۆن كێربی وتی، ھیچ بڕیارێك له‌ ئارادا نییه‌ بۆ چۆڵكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا و تا ئێستاش ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌ركی سه‌ربازیی له‌و وڵاته‌ ماوه‌ بۆ جه‌نگی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشمانه‌كانی داعش.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket