riklam

دواین سەربازی ئەمریكی فڕۆكەخانەی كابوڵی جێھێشت

جیهان 11:53 AM - 2021-08-31

دوای 20 ساڵ، ئەمریكا كۆتایی بە ئەركە سەربازییەكانی لە ئەفغانستان ھێنا و دوایین سەربازی ئەو وڵاتە فڕۆكەخانەی كابوڵی جێھێشت، بزوتنەوەی تاڵیبانیش رایگەیاند، دوای كشانەوەی ئەمریكا ئەفغانستان سەربەخۆیی بەدەستھێنا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند: دوایین فڕۆكەی ئەمریكی فڕۆكەخانەی "كابوڵ"ی بەجێھێشتووە و ئەركە سەربازییەكانی سوپای ئەمریكا لە "ئەفغانستان" كۆتاییھات.

"كێنز مەكێنزی" فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكاش ڕایگەیاند، بزووتنەوەی "تاڵیبان" ھاوكار بوون لە ھەڵمەتەكانی گواستنەوە و 123 ھەزار كەس كە زیاتر لە 6 ھەزاریان ئەمریكی بوون، لە ماوەی 16 ڕۆژدا گواستراونەتەوە.

"ئەنتۆنی بلینكن" وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش وتی، پڕۆسەی گواستنەوەی ئەمریكییەكان و ھاوپەیمانەكانی لە "ئەفغانستان" قورسترین بووە لە مێژووی ئەمریكا، لە داھاتووشدا ھەر دانوستانێكیان ھەبێت لەگەڵ بزووتنەوەی "تاڵیبان"، دەبێت لەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریكا بێت.

ھەروەھا زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوای كشانەوەی ئەمریكا ئەفغانستان سەربەخۆیی بەدەستھێناوە، جەختیشی كردەوە، بزوتنەوەكەی دەیەوێت پەیوەندییەكی سروشتی لەگەڵ ئەمریكا ھەبێت.

 PUKmedia كوردسات نیوز



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket