riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:42 AM - 2021-08-30

رووداوەكان:
1905: رۆژگیران لە سەر وڵاتی تونس و دەروبەری 100%.
1914: دامەزراندنی لیژنەی جێبەجێكردنی كاروباری سەهیۆنیزمی گشتی بە سەركردایەتی دادوەری سەهیۆنیزم (لویس براندنیس).
1914: هێزەكانی ئەڵمانیا دەستیانگرت بەسەر شاری (ئەمیان)ی فەرەنسی و ئەوەش لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.
1916: حكومەتی ئەمریكی (یاسای جۆنز)ی دەركرد كە رێگەیدا بە سەربەخۆیی فلیپین.
1916: دەوڵەتی عوسمانی جەنگی راگەیاند دژ بە رۆمانیا لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.
1918: شێخ مەحمودی حەفید لە لایەن هێزەكانی سوپای بەریتانیاوە دەستگیركرا و رەوانەی كەركوك كرا.
1918: ژنە سۆشیالستی توندڕەو (فانیا كابلان) هەستا بە هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆك و سەركردەی سۆڤیەتی فلادیمیر لینین و ئەوەش بەهۆی ئەوەوە كە بینیبووی ناپاكی لە بیروباوەڕی سۆشیالیستی كردووە.
1924: كۆمەڵەی گەلان دەستیكرد بە لێكۆڵینەوە لەسەر كێشەی موسڵ و كێشەی گەلی كوردستان.
1928: راگەیاندنی دروستكردنی (حیزبی سەربەخۆیی هیندی).
1930: بەستنی كۆبوونەوەی كۆمەڵی گەلان لە شاری (زیوتوخ) لەسەر داوای نوێنەرانی ئەرمەن بەهۆی توانەوەی گەلی كوردەوە لە لایەن توركەكان و پشتگیریكردن لە گەلی كورد و نیشتمانەكەی.
1941: شای ئێران رەزا پەهلەوی دەستی لە عەرشی دەسەڵات كێشایەوە بۆ كوڕەكەی محەمەد رەزای پەهلەوی.
1944: هێزەكانی روسیا چوونە ناو پایتەختی رۆمانی بوخارست.
1944: راگەیاندنی سەربەخۆیی ڤیەتنامی باشوور.
1946: هێزەكانی بەریتانیا كشانەوە لە سوریا و لوبنان.
1951: ویلایەتە یەكگرتووەكان و فلیپین پەیماننامەی بەرگریكردنی هاوبەشیان مۆركرد.
1979: گەردەلولی دیڤید دای لە (دۆمینیكا) و وێرانیكرد و كێڵگەكانی مۆزی وێرانكرد كە ئابووری ئەو وڵاتەی لەسەرە.
1981: تەقینەوە لە بینای ئەنجومەنی وەزیران لە ئێران لە تاران كە بووە هۆی وەفاتی محەمەد عەلی رەجائی و سەرەك وەزیران محەمەد جواد باهونار.
1982: هەڵدانی مانگی دەستكردی (كوزموس-1402) كە پێكهاتەی ئەتۆمی هەڵگرتبوو بە بڕی 50 كغم یۆرانیۆم-235، ئامانج لە هەڵدانی بۆ تاقیكردنەوە بوو كە پەیوەندی بە موناوەرەی ئاسمانیەوە هەبوو بۆ گۆڕانی قەبارەی خولگەكانی مانگە دەستكردەكان و شێوەیان.
1991: تا 31/8 بەستنی دووەمین كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان لە لەندەن.
1991: ئازربایجان سەبەخۆیی خۆی راگەیاند لە یەكێتی سۆڤیەت.
1992: دیڤید جویت و جین لو توێژینەوەی خۆیان تەواوكرد كە سەلماندیان پشتێنی كایبر هەیە بە دۆزینەوەی یەكەمین تەن دوای بلۆتۆ و مانگەكەی (شارون).
1993: دروستكردنی مزگەوی حەسەنی دووەم لە (دارولبەیزا).
1994: دامەزراندنی رێكخراوی ئاوارە و ئەنفالەكانی كوردستان لە شاری هەولێر.
1994: پێكهێنانی لیژنەی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كوردستان كە پێكهاتبوون لەمانە: (جەوهەر نامیق، عومەر فەتاح، فازیل میرانی، كامیلی حاجی عەلی، حەیدەر فەیلی، عەبدولخالق زەنگەنە، غانم جەواد، ئای.ئێن.سی، یونادم یوسف كەنا)
1994: كۆتایی هاتنی مانگرتنی كارمەندانی كارگەی رستن و چنین لە هەولێر كە  هەندێ داخوازیان هاتەدی.
1997: چەكداران لە جەزائیر 48 كەسیان لە جلفە و وەهران و جەزائیری پایتەخت سەربڕی.
1999: پتر لە (400) هەزار هاووڵاتی تیمۆری خۆرهەڵات بەشدارییان لە ڕیفراندۆمێكدا كرد, كەتێیدا سەربەخۆییان هەڵبژارد.
2000: سەرۆكی ئەمریكا بیل كلینتۆن لە دەوڵەتی كۆڵۆمبیا پلانێك بۆ بنبڕكردنی مادە هۆشبەرەكان دەخاتە روو، زیاتر لە ملیارێك دۆلاریش تەرخان دەكات بۆ ئەو كارە، شایانی باسە كە ساڵانە 52 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی دەكوژێت.
2009: حیزبی دیموكراتی یابانی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنە گشتیەكاندا بردیەوە و زاڵ بوو بەسەر حیزبی لیبرالی دیموكراتی كە ماوەی 50 ساڵ حوكمی یابانی دەكرد.

لەدایكبوون:
1748: جاك لوی دافید، نیگاركێشی فەرەنسی.
1797: ماری شیلی، ژنە رۆماننوسی بەریتانی.
1852: یاكوبس فانت هوف، زانای كیمیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1901ز.
1871: ئیرنست رەزەرفۆرد، زانای كیمیا و فیزیای نیوزیلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1908ز.
1884: تیودور سفیدبیرگ، زانای كیمیای سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1908ز.
1912: ئیدوارد بورسیل، زانای فیزیای سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1952ز.
1913: ریچارد ستون، ئابوریناسی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1984ز.
1963: مایكل چیكلس، ئەكتەری ئەمریكی.
1972: كامیرون دیاز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1972: بافیل نیدفید، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1975: رازی جەعایدی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1986: سالی قازی، ژنە پەخشكار و ئەكتەری میسری و نیشتەجێی كوێت.
1991: لیام كوبەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:
526: سیودوریكی مەزن، مەلیكی قوتی خۆرهەڵاتیەكان.
1928: فلهلم فیین، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1911ز.
1940: جوزیف تۆمسۆن، زانای فیزیای ئینگلیزی و دۆزەرەوەی ئەلیكترۆن و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1906ز.
1952: سەید ئەحمەدی خانەقا.
1968: ساڵح قەفتان، مێژوونوسی كورد.
1980: محەمەد الفحام، شێخی جامیعی ئەزهەر.
1981: محەمەد عەلی رەجائی، سەركۆماری ئێران.
1986: سەید بدیر، دەرهێنەر و نوسەر و ئەكتەری میسری.
1987: محەمەد كامل لیلە، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی میسری.
1999: عەبدوڵڵا البردونی، شاعیر و ئەدیبی یەمەنی.
2003: شارلز برونسون، ئەكتەری ئەمریكی.
2005: ئیلی سنیفر، ئەكتەری لوبنانی.
2006: نەجیب مەحفوز، ئەدیب و بیریاری میسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1988ز.
2010: فرانشیسكۆ فارایو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی نێودەوڵەتی خۆحەشاردەرەكان.
جەژنی سەركەوتن لە توركیا.

PUKmedia  ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket