riklam

عه‌لاوی: پابه‌ندده‌بین به‌ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێم

کوردستان 04:12 PM - 2021-08-26

وه‌زیری دارایی عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئاشكرایده‌كات له‌ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆژه‌ بوجه‌ی ساڵی 2022 ده‌نێرنه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌بێت به‌ نادرنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2022 له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه‌و له‌ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گاته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .

 

وتیشی: له‌ سه‌دا 65 بودجه‌ بۆ مووچه‌ ده‌ڕوات، كه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 50 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌، بابه‌تی دواكه‌وتنی موچه‌ی موچه‌ خۆرانیش په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ هه‌ڵئاوسانێكی زۆره‌وه‌ له‌ عیراق، كه‌ باج به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1 كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ نیشتمانی هه‌بووه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر بكرێت.

 

هه‌مان كات جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای 2022 ده‌كات ئه‌وكات ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ ده‌بێت به‌غدا پابه‌ند بێت به‌ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك سلفه‌یه‌كی مانگانه‌یه‌ تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو حساباته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێنه‌وه‌، ئه‌و كات ده‌بێت به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌ ته‌واوه‌تی بنێرێت.

PUKmedia تایبه‌ت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket