riklam

خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاكان كه‌م كرایه‌وه‌

کوردستان 04:18 PM - 2021-08-19

له‌م مانگه‌وه‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵا و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌یاسای چاكسازی خه‌رج ده‌كرێت و زۆرترین مووچه‌ش نابێت له‌50% كۆی مووچه‌كه‌ی زیاتر بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م مانگه‌وه‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان كه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی ژماره‌ 2ی ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: له‌ئێستادا خانه‌شینی پله‌ باڵاكان و په‌رله‌مانتاران دیاریی كراوه‌و له‌80% كۆی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ هیچ پله‌ باڵایه‌ك نابێت له‌سه‌رو 50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 45 ساڵ زیاتر بێت 15% ی كۆی مووچه‌ و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ مه‌رجێك له‌50% ی كۆی مووچه‌كه‌ی تێپه‌ڕنه‌كات،  هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته‌ 45 ساڵ، 15% ی كۆی مووچه‌و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌گاته‌ له‌25% ی كۆی مووچه‌كه‌ی.

له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی خانه‌شینی پله‌ باڵاكانی به‌پێی یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2020 كه‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌و په‌سه‌ندكراوه‌ دابه‌شده‌كرێت و خانه‌شینی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاكان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌پێی یاساكه‌ خانه‌نشینییه‌كانیان وه‌رده‌گرن.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket