riklam

پەرلەمانتارێك:بەهۆی هەڵبژاردن رەنگە حكومەت پرۆژە یاسای بودجە ئامادە نەكات

عیراق 10:04 PM - 2021-08-14

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بەهۆی هاتنەپێشەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان كە بڕیارە لە 10ی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، زەحمەتە حكومەی بتوانێ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەبكات، كە پێویستە پێش كۆتایی ساڵ بگاتە پەرلەمان.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: پێویستە ساڵانە لە مانگی 10ی هەموو ساڵێك پڕۆژە یاسای بودجە لەحكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام زۆرجار لەو وادەیەدا  پرۆژە یاساكە ناگاتە پەرلەمان، بەتایبەتی بۆ ئەمساڵ كە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: لەكاتی پەسەندنەكردنی بودجەی 2022ی عیراق، كە  بەدووری دەزانم حكومەت لەم بارودۆخە بتوانێ پرۆژە یاساكە ئامادە بكات، چاوەڕوان دەكرێت حكومەت  بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی كار بەیاسای بودجەی 2021 بكات.

لەبارەی كاریگەری پەسەند نەكردنی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا ئەو پەرلەمانتارە وتی: زەحمەتە كاریگەریەكی ئەو تۆی هەبێت، بەو پێیەی پەیوەندیە دارایی و ئابورییەكانی نێوان هەردوولا زیاتر پەیوەستە بەڕێككەوتنەكان و ئەو بارودۆخە سیاسی و ئابورییەی دێتە پێشەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا- هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket