riklam

گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینی پلەباڵاكاندا دەكرێت

کوردستان 01:53 PM - 2021-08-14

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان رایدەدەگەنێت لەم مانگە گۆڕانكاری بەسەر مووچەی خانەنشینی پلەباڵاكان دێت و ئەوانەی ئەو مووچەیە وەردەگرن  پێویستە ئەو پۆستەیان وەرگرتبێت، ئاماژەبەوەشدەكات لەمەودوا خانەشینی پلەباڵاكان  لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەت و تەمەن  بڕوانامە دەبێت.

مەحەمەد سەعدەدەین بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia  ی راگەیاند: بە گوێرەی زانیاریەكانی ئێمە ماوەی مانگێك دەبێت لیژنە تایبەتەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كاروبارەكانی خۆیان لەبارەی  مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان تەواوكردووە، بەمەش چاوەڕواندەكەین لەم مانگە مووچەی ئەو توێژە گۆڕانكاری بەسەر دابێت.

وتیشی: بەگوێرەی ( یاسای2ی ساڵی 2020ی  چاكسازی لە مووچەدەرماڵە و  بەخشین و ئیمتیازاتەكان و  خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان) كە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی لە سەردراوە،  پێویستە پێداچونەوە بە مووچەی هەموو ئەو كەسانە بكرێت كە بەپلە باڵا خانەنشین كراون، ئەوانیشی خانەنشین دەیانگرێتەوە  بە گوێرەی  تەمەن و ساڵانی خزمەت و بڕوانامە  مووچەكانیان بۆ دیاریدەكرێت.

ئەوەشی خستەروو: لەبەر ئەوەی لەساڵانی رابروو  بەهۆی بارودۆخی ئەو كاتەی كوردستان، خانەنشینی پلە باڵاكان وەك ئیمتیاز بەخشراوە بە هەندێك، ئێستا بە گوێرەی یاسای چاكسازی پێداچونەوەی بۆ دەكرێت.
پێشیوابوو: بەم هەنگاوە و جێبەجێكردنی تەواوی یاسای چاكسازی پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەرێتەوەو جۆرە دادپەروەری و یەكسانیەكیش لەوەرگرتنی مووچە و دەرماڵە دێتە كایەوە.

PUKmedia /  تەها عەبدوڵڵا-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket