riklam

كچه‌ كوردێك به‌شداری پێشانگای شێوه‌كاری له‌ دوبه‌ی ده‌كات

ژنان 01:29 PM - 2021-08-12

شادی عه‌لی زاده‌ له‌وڵاتی دوبه‌ی به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری ده‌كات و بۆ PUKmedia وتی، پێشانگام له‌ئێران و ئازه‌ربایجان و توركیاو دوبه‌ی كردوه‌ته‌وه‌.

شادی عه‌لی زاده‌،ساڵی 1989له‌شاری كه‌ره‌جی وڵاتی ئێران له‌دایكبووه‌،ده‌رچووی به‌شی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌ له‌زانكۆی ڕه‌زایه‌و ماوه‌ی 9ساڵه‌ ده‌ستی به‌كاری شێوه‌كاری كردووه‌و به‌تابلۆكانی سه‌ره‌نجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.
شادی بۆ PUKmedia  وتی: ماوه‌ی 9ساڵه‌ ده‌ستم به‌كاری شێوه‌كاری كردووه‌و زۆربه‌ی تابلۆكانم فرۆشتووه‌و به‌شداری ده‌یان پێشانگام له‌ئێران و ئازه‌ربایجان و توركیاو دوبه‌ی كردووه‌.
وتیشی :زۆربه‌ی تابلۆكانم له‌هه‌ردو وڵاتی دوبه‌ی و توركیا فرۆشتووه‌و وابڕیاریشه‌ له‌داهاتوودا له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێر پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بكه‌مه‌وه‌.

PUKmedia دیمانه‌ی.. ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket