}

كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بواری ئوتۆمبێل لقی خۆی له‌ سلێمانی كرده‌وه‌

کوردستان 10:30 PM - 2021-08-04

له‌ شاری سلێمانی یه‌كێك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بواری به‌بازاڕكردنی ئوتۆمبێل لقی خۆی له‌ شاری سلێمانی كرده‌وه‌ و پارێزگاری سلێمانیش رایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه‌ پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری له‌نێوان سلێمانی و وڵاتانی دیكه‌ی دونیا دروست ده‌كات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ شاری سلێمانی كۆمپانیای نه‌هجی عیراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌بازاڕكردنی ئوتۆمبێل لقی خۆی له‌ شاری سلێمانی كرده‌وه‌ و نوێترین ئوتۆمبێل له‌ جۆری " Haval" نمایش كرا كه‌ دروستكراوی وڵاتی چینه‌و به‌كوالیتیه‌كی به‌رز به‌رهه‌مهێنراوه‌ .

 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: پێشوازی له‌ كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیاكه‌ ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ خزمه‌ت به‌ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌كات و ده‌بێته‌ پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێزی ئابوری له‌نێوان سلێمانی و وڵاتانی به‌نێوبانگی جیهان بۆ به‌بازاڕكردنی و ساغكردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل.

 سیروان بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌بازاڕكردن له‌ كۆمپانیای نه‌هجی عیراق به‌ كوردسات نیوزی راگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان به‌ قورساییه‌كی زۆره‌وه‌ هاتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی و نوێترین و به‌رزترین  ئوتۆمبێل له‌ جۆری " Haval" كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگن به‌نرخێكی گونجاو ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

 وتیشی: پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئوتۆمبێله‌كانی به‌رده‌ستن و توانیویانه‌ چه‌ندین هه‌لی كاریش بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن و له‌ داهاتووشدا  كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كه‌ن به‌ رێگه‌ی قیستی مانگانه‌ ئوتۆمبێل بۆ فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket