هاوسەرۆكی یەكێتی: قەرەبووی مادی و مەعنەویی قەڵادزێییەكان بكرێتەوە
جینۆساید 09:49 AM - 2021-04-24.
لە یادی 47 هەمین ساڵیادی كارەساتی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێدا، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، یەكێتی بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردن بە قەڵادزێ و پشدەر و بتوێن و خەڵكە قارەمان و تێكۆشەرەكەی، داواكارین حكومەتی فیدراڵیش قەرەبووی مادی و مەعنەویی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیانلێكەوتووان بكاتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمیش ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بەو ناوچەیە بكات و داواكارییەكانی خەڵكەكەی جێبەجێ بكات.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی لە یادی بۆردوومانكردن و ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی قەڵادزێ
ئەمڕۆ بە شكۆوە یادی شەهیدانی هەردوو تاوان و مەرگەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی و ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی ئەو شارە خۆڕاگرە دەكەینەوە و یاد و یادەوەرییان بەرز ڕادەگرین و سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدە نەمرەكان دادەنەوێنین.
٤٧ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٤ـی٤ـی١٩٧٤ شاری قەڵادزێی خۆڕاگر و زانكۆی سلێمانی له لایەن فڕۆكە مەرگچێنەكانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوه بە چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتیی (ناپاڵم) بۆمباباران كران و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی و بێ دیفاعی قەڵادزێ و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات لە قەڵادزێ بوو شەهید و بریندار بوون. پاشان لە ٢٤ـی ٤ـی١٩٨٢ لە هەشتەمین ساڵیادی بۆردوومانەكەشدا خەڵكە قارەمانەكەی ئەو شارە خۆڕاگرە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بۆردوومانی شارەكە و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس خۆپیشاندانێكی گەورەی جەماوەرییان ئەنجامدا لە دژی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین، بەڵام له لایەن ئەمن و ئیستخباراتەكانی بەعسەوە بە گوللە وەڵامدرانەوە و لە ئەنجامدا دوو ژنی قارەمان بە ناوەكانی (دایكە ئامینە و خوشكە سنەوبەر) شەهید بوون و دەیانی تریش برینداربوون و سەدان كەس زیندانی كران.
دواتر لە ساڵی ١٩٨٩، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خەڵكە نەبەرد و خۆڕاگرەكەی ئەم شارە دوو جار شەهیدە بە زۆرە ملێ ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگاكان لە هەولێر و سلێمانی، دواتر بە پیلانی بەعس و بێبەزەییانە شارەكەیان كاول و وێران كرا و لەگەڵ زەویدا یەكسان كرا.
ئەم تاوانە دڕندە و نامرۆڤانەیەی ڕژێمی لەناوچوو هاوشێوەی تاوانەكانی تری ئەنفال و كیمیابارانكردن بوو كە لە چوارچێوەی جینۆسایدكردن و لەناوبردنی گەلی كورد ئەنجامیدا تەنیا لەبەر ئەوەی ناسنامەی كوردبوونیان هەڵگرتبوو.
لێرەوە دووپاتی دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردن بە قەڵادزێ و پشدەر و بتوێن و خەڵكە قارەمان و تێكۆشەرەكەی، داواكارین حكومەتی فیدراڵی قەرەبووی مادی و مەعنەویی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیانلێكەوتووان بكاتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمیش ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بەو ناوچەیە بكات و داواكارییەكانی خەڵكەكەی جێبەجێ بكات.
سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25