riklam

ئەنفال لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافیدا لە سلێمانی

جینۆساید‌‌ 07:33 PM - 2021-04-07
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-٤-٢٠٢١ پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر کارەساتی ئەنفال کرایەوە کەتێیدا بەهەزاران هاوڵاتی کورد بونە قوربانی کەلەلایەن خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی دەرەوەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە رێکخرابوو.

لەو بارەیە نوفی مەجید ساڵح خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ PUKmedia وتی: ئێمە ٥ خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەهلین بابەتی توێژینەوەکەمان لەسەر کارەساتی ئەنفالە، هەستاین بە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە چونکە هۆکارێکە بۆ نیشاندانی کارەساتەکە، کەبەهەزاران کورد تێیدا بونە قوربانی.

وتیشی: لەپێشەنگاکەدا کۆمەڵێک وێنە نمایش کراون کە کارەساتی ئەنفال نیشاندەدەن و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ئەنفال نمایش کراو گفتووگۆ لەبارەی ئەوو روداوانەوە کرا کەکارەساتەکەی لێکەوتەوە.

پێشەنگاکە لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

PUKmedia عدنان جاف

14742021_thumbnail (2).jpg

14742021_thumbnail (4).jpg

14742021_thumbnail (5).jpg

14742021_thumbnail (7).jpg

15742021_7657.jpg

14742021_thumbnail.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket