جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان و ھۆڵه‌ندا
جینۆساید 07:01 PM - 2021-02-09.
په‌رله‌مانی ھۆڵه‌ندا داوا له حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان بناسێنێ.
ھۆڵه‌ندا تا ئێستا، جینۆ سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كانی، له دۆكۆمێنت و لێدوانه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا وه‌كو (قه‌زیه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان) ناوده‌بات. له ئێستا زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌مه‌ی ئیتر قبوڵ نییه و داوا ده‌كات جینۆسایده‌كه بناساندرێت به فه‌رمی و لێره به‌دواوه ته‌نھا وه‌كو (جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان) ناوببرێت و ھیچ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی تری پێوه نه‌نوسێندرێت.
له‌سه‌ر پێداگری یه‌كێك له بچووكترین فڕاكسیۆنی په‌رله‌مان (یه‌كگرتووی كرستیانی) به پێنج كورسییه‌وه، له كۆی ١٥٠ كورسی په‌رله‌مانی، له ئێستادا زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له‌ھه‌ردوو به‌ره‌ی چه‌پ و ڕاست و بگره توندڕه‌وه‌كانیش، پێكھاتووه و ڕۆژی پێنجشه‌مه ١١ی مانگ، ئه‌گه‌ری زۆر ھه‌یه، حكومه‌تی ھۆڵه‌ندا، ناچار بكه‌ن جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی وه‌كو خۆی بناسێنێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
...
جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان
له نێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٧ ئه‌نجام دراوه و زیاتر له ملیۆنێك بۆ ملیۆن و نیو، له خه‌ڵكی بێ تاوان، بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی عوسمانییه‌كانی ئه‌وسا و توركیای ئێستا. زۆرێك له توركه‌كان، نه‌ك ھه‌ر دانی پیانانێن، بگره، پێیان وایه ئه‌م ڕووداوه بێ بوونه.
كورد و جینۆساید ...
كوردستانییان به‌گشتی و حكومه‌ت و ھێزه سیاسیه كوردی و كوردستانییه‌كان، ده‌كرێت، بۆ ئاینده، باشتر له پێشووتر، كار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئه‌نفال و ھه‌ڵه‌بجه و قه‌تل و عامی كوردانی یه‌زیدی و ته‌واوی تاوه‌نه‌كانی تری دژ به گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
كاركردن بۆ ناساندنییان وه‌كو جینۆساید. ئه‌م كاره پرۆژه‌ی درێژخایه‌نی پێویسته. بۆ ئه‌م قۆناغه، گرنگه، كاره‌ساته‌كان به نیشتیمانی بكرێن. مێژوو نه‌شێوێندرێت و به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیشه‌وه تۆمابكرێن. دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارت و ڕێكخراوه جیھانییه‌كان له بچووكه‌كانیانه‌وه كه بێ كاریگه‌ر نین تا گه‌وره‌كانیان باشتر بكه‌ین.
گرنگیدانی زیاتر ...
ڕێزی زیاتر له پارتێك بگرین كه ته‌نھا كورسییه‌كی په‌رله‌مانی ھه‌یه، له دونیای یه‌كسانی و ژینگه‌ی دیموكراسیدا ژماره پێوه‌ر نییه بۆ كاریگه‌ر بوون. به‌ده‌ر له‌م نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، كه ده‌بینین، جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له بچوكترین پارتی سیاسی ھۆڵه‌ندی، وا خه‌ریكه ده‌ناسێندرێت، ده‌توانین ده‌یان نمونه‌ی تر بھێنینه‌وه. بۆیه كاتیه‌تی بابه‌تی بین و دوور كه‌وینه‌وه له تیر و توانج و ڕاپۆرتی دژ به‌یه‌كه‌تر.
بۆ زانیاری خوێنه‌ری به‌رێز، یوێڵ فۆڕده‌ڤیند به نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌ی، ئه‌م كه‌یسه‌ی جوڵاندوه و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ كۆكردۆته‌وه، ئه‌م زاته به‌ڕێزه، دۆستێكی دێرین و دڵسۆزی كوردیشه و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی كوردستانی كردوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كوردی و بێ به‌رنامه‌یی حكومه‌ت، دۆسته‌كانیشمانی ساردكردۆته‌وه و ده‌رئه‌نجام دۆسییه گرنگه‌كان بێ ناز كه‌وتوون و ئازاری شه‌ھیدبوونی قوربانیانیش وه‌كو خۆیه‌تی.
PUKmedia به‌ختیار به‌كر/ نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ھۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25