riklam

ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی عیراق ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:19 PM - 2020-10-06
.

.

ئه‌مڕۆ 6 تشرینی یه‌كه‌می 2020 وه‌فدێكی ناوه‌ندی ئه‌لمَانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌فرانكفۆرت سه‌ردانی كونسوڵی گشتی عیراقیان كرد.

وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌هه‌ڤاڵان دلێر سه‌یده‌ و كاروانی موهه‌ندیس به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاو چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تری ڕێكخستنه‌كانی دارمشتات و فرانكفۆرت..وه‌فده‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن كونسوڵی گشتی و ستافی كونسوڵگه‌ری فرانكفۆرته‌وه‌ پێشوازیا لێكراو له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی كونسوڵخانه‌و ڕه‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی و ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌تایبه‌تی و كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان.. شاندی ناوندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هیوای خواست به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك  كونسوڵخانه‌ی گشتی ماڵی هه‌موان بێت و به‌ده‌م كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردیه‌ بچێت و كارئاسانیان بۆ بكات له‌ ڕاپه‌ڕاندنی مامه‌ڵه‌كانیاندا ونوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانبن.. له‌به‌رامبه‌ریشدا كونسوڵی گشتی جه‌ختیكرده‌وه‌ كوسوڵخانه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تی عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی چرده‌كاته‌وه‌و سوپاسی هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاشی كرد هیوای خواست پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن و ئه‌م جۆره‌ دیدارو سه‌ردانانه‌ دوباره‌ بێته‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و خزمه‌تگواریه‌كان بیروڕابگۆڕنه‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

45545 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket