riklam

ناوه‌ندی فینلاند و كه‌رتی توركو كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:14 PM - 2020-09-18
.

.

له‌سه‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدان و نوێبوونه‌وه‌ی كه‌رته‌كان، هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی فینلاند رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٩/١٧ وه‌فدی ناوه‌ندی فینلاند كه‌ پێك هاتبوو له‌ جه‌بار جمعه‌ و ئه‌حمه‌د خۆشناو و مه‌زن بابان له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی كه‌رتی توركو كۆبۆوه‌.

سه‌ره‌تا بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی ره‌وانشاد مام جه‌لال و شه‌هیدانی كورد وكوردستان ئاماده‌بووان خوله‌كێك به‌پێوه‌ وه‌ستان، پاشان به‌رپرسی كه‌رت خلیفه‌ گه‌ به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ڕبڕی به‌م سه‌ردانیه‌ و باسێكی له‌سه‌ر كار و چالاكی ماوه‌ی پێشووی كه‌رته‌كه‌ی كرد وتیشكی ، خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ی داهاتوو كه‌ بڕیاره‌ ئه‌نجام بدرێن، دوای ئه‌وه‌ جه‌بار جمعه‌ به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی كه‌رتی كرد و باسێكی له‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی دێرینی یه‌كێتی كرد كه‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی فه‌خر و شانازی پێوه‌ بكا، هه‌روه‌ها باسێكی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی كرد و به‌هه‌موو پێوه‌رێك كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو و كه‌ توانی خه‌ونی نه‌یاران و دوژمنانی كورد و یه‌كێتی له‌ گۆڕ بنێ و توانی په‌یره‌وێكی نوێ په‌سند بكات هه‌یكه‌لێكی نوێ دروست بكات و كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی یه‌كێتی بێنێته‌پێشه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا نوێبوونه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانه‌.

 پاشان باسی گرنگی ده‌ور و رۆڵی یه‌كێتی كرد له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ و ئه‌و بار و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌ پێوه‌ی تێپه‌ڕ ئه‌كا، مه‌زن بابان باسێكی له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه‌ سینگی خۆیان كردۆته‌ قه‌ڵغانێك و روبه‌ڕووی دوژمن و تیرۆرستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ئارامی و ئاسۆده‌یی بژین و ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت، ئه‌حمه‌د خۆشناو باسێكی له‌سه‌ر ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌ گرتن كرد كه‌ هه‌ر كارێك كه‌ ئه‌نجامدرا پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و كه‌م و كوریه‌كانی ده‌سنیشان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو هه‌ڵه‌ و كه‌م و كوریه‌كانی دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌، پاشان هه‌موو ئاماده‌بووان راوبۆچوونی خۆیان خسته‌روو و به‌ روونكردنه‌وه‌ و پێشنیاره‌كانیان كۆبونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد، دوای ئه‌وه‌ وه‌فدی ناوه‌ندی فینلاند مه‌دالیایی رێزلێنانی یه‌كێتی به‌خشیه‌ به‌رپرسی كه‌رت خلیفه‌ گه‌ كه‌ كادرێكی دڵسۆزی یه‌كێتیه‌ و خاوه‌نی سێ شه‌هیدی یه‌كێتیه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی.

دوای ته‌واو بوونی كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌فدی ناوه‌ند سه‌ردانی ماڵی ئه‌ندامی دێرین و دڵسۆزی یه‌كێتی گوڵاڵه‌ خدر عمر یان كرد و مه‌دالیای رێزلێنانیان پێبه‌خشی كه‌ ئه‌ندامێكی دانه‌بڕاو و چالاكی یه‌كێتیه‌ له‌ سنووری كه‌رتی شاری توركو و هه‌ر ئه‌ركێك پێی سپێردرابێ زۆر چالاكانه‌ جێبه‌جێی كردوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket