riklam

خوێندكارێكی كورد بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانكۆیه‌كی پۆڵۆنیا به‌ده‌ستهێنا

تاراوگە‌‌ 02:49 PM - 2020-07-23
.

.

خوێندكارێكی تری كورد به‌ سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی پۆلۆنیا به‌ ده‌ست هێنا.

خوێندكار (كاروان ته‌ییب ئه‌حمه‌د) پله‌ی ماسته‌ری له‌ زانكۆی ئووج (Lodz University) له‌ پۆلۆنیا ته‌واو كرد له‌ به‌شی به‌ڕێوه‌بردن. ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێزیان به‌ ناونیشانی "كاریگه‌ری داهێنان له‌سه‌ر كۆمپانیای بچوك و مامناوه‌ند" له‌ ژێر چاودێری پرۆفیسۆر یارۆسلاڤ ڕۆپێنگا (Professor Jarosław Ropęga) كه‌ به‌ زمانی پۆڵه‌ندی تاووتوێكرا. خوێندكار كاروان ته‌ییب ئه‌حمه‌د بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ زانكۆی دهۆك به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ ساڵی 2004.

ساڵانه‌ چه‌ندین خوێندكاری هه‌رێمی كوردستان له‌ زانكۆكانی پۆڵۆنیا له‌ بواره‌ جیا جیاكان له‌ ( به‌كالۆریۆس، ماجستێر، دكتۆرا) ده‌خوێنن. به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌ ڕووی له‌ هه‌موو جیهان كردووه‌ قوتابیه‌ كورده‌كان له‌ خوێندنیان به‌رده‌وامن و ده‌ستیان له‌ ئومێده‌ جوانیه‌كانی ژیان به‌رنه‌داوه‌.

ه‌ره‌ڕای ئه‌م بارودۆخه‌ش له‌ ساڵی داهاتوو گروپێكی نوێی خوێندكاری كورد ڕوو له‌ زانكۆكانی پۆلۆنیا ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردن و به‌رده‌وام بوونیان له‌ خوێندن كه‌ ناویان تۆمار كراوه‌ له‌و زانكۆیانه‌ی مه‌به‌ستیانه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket