نهێنییه‌كانی پشت جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان له كۆڕێكدا
تاراوگە 04:15 PM - 2020-03-05.
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی یانه‌ی كوردی له رۆتردام " میدیا " له كۆڕێكدا، هۆكاره نهێنییه‌كانی پشت جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان خرانه‌ڕوو .
ھاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دینی زانستییه، ھه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگا مافی خۆیه‌تی پیاده‌ی بكات، ھاوسه‌رگیری په‌یمانێكی مۆركراوه له نێوان دوو تاك یان زیاتر، خۆشه‌ویستی و راستگۆیی و له یه‌ك تێگه‌یشتن به‌رده‌وامی ده‌داتێ.
ھه‌ر چه‌نده پڕۆسه‌كه زیاتر بۆ چێژ وه‌رگرتنه، به‌ڵام له ھه‌مان كاتیش‌دا یه‌كتری ته‌واو كردنه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و پارێزگاریكردنی وه‌چه‌كانه و به‌رده‌وامی به یه‌كه‌وه مانه‌وه‌ی ھاوسه‌ره‌كان ده‌كرێت به خۆ ویستی بێت، یان به زۆری بێت، به‌ڵام گه‌ر گه‌یشته خاڵێك كه چیدی نه‌توانن پێكه‌وه ھه‌ڵبكه‌ن و به‌رده‌وامی به ژیانی هاوسه‌رگیرییان بده‌ن، ترازان باشترین ھه‌ڵبژاردنه.
ھۆكانی لێكترازان زۆرن، (كۆمه‌ڵایه‌تی، ماددی، فیزیایی، كیمیایی، میدیا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تێكچوونی ده‌روونی و ھتد ...
ئه‌م باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه له كۆڕێكدا بوو، یانه‌ی كوردی له رۆتردام " میدیا " له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ .. رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/ 3/ 1 كۆڕێكی بۆ مامۆستا سۆران له شاری رۆتردام ساز كرد، تا له نزیكه‌وه وێڕای زانیارییه ئاماده‌كراوه‌كان گفتوگۆیه‌كی راگۆڕینه‌وه بكرێت و له تاراوگه بتوانین خزمه‌ت به كێشه خێزانییه‌كان بكه‌ین.
شایانی باسه زیاتر له په‌نجا ژن و پیاو ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون و ماوه‌ی سێ كاژێری خایاند .. له كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان به پرسیار و راوبۆچوون گۆڕینه‌وه، كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌رمتر كرد و بووه جێی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی هه‌مووان. پاشان به ئێواره خوانێكی كوردی كۆڕه‌كه كۆتایی هات.
تێبینی: له دوای كۆڕه‌كه چه‌ندین په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كوردی میدیاوه كراوه بۆ دووباره كردنه‌وه و سازدانی ئه‌مجۆره كۆڕانه.
PUKmedia راگه‌یاندنی یانه‌ی كوردی له رۆتردام میدیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08