riklam

نوێنه‌ری كۆمیته‌ی فینلاند سه‌ردانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات

تاراوگە‌‌ 11:40 AM - 2020-03-05
.

.

رۆژی سێشه‌م رێكه‌وتی 3-3-2020 نوێنه‌ری كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند مه‌زن بابان له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی كردو له‌لایه‌ن كارگێڕی ناوه‌نده‌وه‌ هه‌رێم حاجی محه‌مه‌د پێشوازی لێكرا.

له‌م دیداره‌ دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ توانی په‌یره‌وی ناوخۆ په‌سند بكات، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هه‌ڤاڵان لاهور شێخ جه‌نگی و پاڤل تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌چێته‌ خانه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی حزبی شه‌هیدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران و له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو هاوسه‌رۆك به‌رنامه‌ی نوێ و پرۆژه‌ی هاوجه‌رخ به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی یه‌كێتی كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سكرتێر و جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌مان رێڕه‌وه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌ و گه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی ، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كۆمیته‌ پیرۆزبایی و خۆشحاڵی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمیته‌ی گه‌یانده‌ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌  و سپاسیانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و ئاماژه‌ی دا كۆمیته‌ی رێكخستنی فینلاند په‌یمان نوێ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و حزبی شه‌هیدان بن و مایه‌ی فه‌خر و شانازیه‌ كه‌ ئێمه‌ یه‌كێتین  .


PUKmedia  / جه‌بار جومعه‌، لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی فینلاند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket