ژنه كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی ژنان
تاراوگە 12:26 PM - 2020-02-28.
بۆ به‌رز ڕاگرتنی بۆنه‌ی 8 ی مارس و رۆژی جیهانی ژنان، لێژنه‌ی ئاماده‌كار و ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی 26/2/2020 له شاری توڕونتۆ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی كار و چالاكییه‌كان سازكرد .
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری رۆژی جیهانی ژنان ماوه‌ی 42 ساڵه دامه‌زراوه و نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ڕێكخراوی ژنانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئێن جی ئۆ- ی كه‌نه‌دا ده‌كات ، ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه شاره‌زا و كه‌سایه‌تی وئهكادیمیستن كار بۆ داكۆكیكردن له مافی ژنان ده‌كه‌ن، كه‌ژاڵ حه‌مه ڕه‌شید چالاكوانی ژنان و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ( كه‌نه‌كه ) نوێنه‌رایه‌تی ژنانی كورد له‌م لیژنه‌یه‌دا ده‌كات .
خاتوو كه‌ژاڵ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئامادهكارله وته‌یه‌كدا بۆ PUKmedia ڕایگه‌یاند ' لیژنه‌ی رێكخستنی به‌رنامه‌كانی رۆژی جیهانی ژنان ماوه‌ی دوو مانگه چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێوڕه‌سمی رۆژی هه‌شتی مارس ئه‌نجامداوه و به‌رنامه‌ی چه‌ندین چالاكی ڕۆشنبیری و هونه‌ری به‌و بۆنه‌وه داڕشتووه ، كه‌ژاڵ حه‌مه ڕه‌شید چه‌ند كارێكی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئاشكرا كرد‌و وتی: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌شتی مارس له هۆڵی زانكۆی تورونتۆ كۆڕێكی ڕۆشنبیری به‌هاوكاری كه‌سایه‌تی شاره‌زا و ئه‌كادیمیست ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهان و ژینگه وكێشه‌ی ژنانی نه‌ژاد ڕه‌سه‌نه‌كان ( ئیندجنسهكان ) ی كه‌نه‌دا و چه‌ند بابه‌تیكی دیكه سازده‌كرێت ، پاشان چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و نمایشی كه‌لتوری هه‌مه‌ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ ڕێپێوان و كه‌رنه‌ڤاڵی ڕازاوه به‌به‌شداری هه‌زاران هاوڵاتی و سهندیكاو ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان له سه‌نته‌ری شار به‌ره‌و شه‌قامی زانكۆی ڕایه‌رسۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
جێی ئاماژه‌یه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم و ڕێپێوانی رۆژی هه‌شتی مارس له‌لایه‌ن پێنج سه‌ندیكای گه‌وره‌ی كریكاران كه ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كرێن.
PUKmedia عوسمان عه‌لی/ تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08