riklam

دانیمارك.. كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری سازدەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:05 PM - 2020-02-02
.

.

ڕۆژی  ١/٢/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی چەند پارت و لایەنێكی سیاسی و بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ ( حسن عزیز) کە کارگێڕی گشتی کۆمیتەی هاوکاریکۆبوونەوەی وەرزی کۆمیتەی هاوکاری لە شاری کۆبنهاگن سازکرا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و شەهیدانی کارە تیرۆریستیەکەی ١ی شوبات دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەکە چەندین خاڵی گرنگی تاوتوێ کرد  وە پێداچوونەوەو هەڵسانگاندنی بە کاروچالاکیەکانی سێ مانگی رابردوودا کرد وە بڕیاردرا کە کۆمیتەی هاوکاری لە سێ مانگی داهاتوود ا ڕۆڵی چالاك ببینێت لە یادکردنەوەی ئەو بۆنە نیشتیمانیانەی کە هەن وەك یادکردنەوەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی دانیمارك لە ڕۆژی ( ١٨/٣/٢٠٢٠ ) و بەرز ڕاگرتنی یادی نەورۆز وە ئەنفال.

کۆبوونەوەکە بەباشی زانی بۆ یەکخستنی تەواوی هێزو تواناکانی ڕەوەندی کوردی لە دانیمارك وە ئامادەسازی بەرامبەر هەر ئەگەرو پێشهاتێك ، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵ دەدات بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆبوونەوەیەکی فراوان کە تەواوی هێزو  لایەنە سیاسیەکان وە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە خۆ بگرێت.


PUKmedia  تایبەت

 

1111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket